Text To Speech (TTS)‌

گۆڕینی دەق بۆ دەنگ

سیستەمی دەقی نوسین بۆ ئاخاوتن بریتییە لە بەرهەمهێنانی قسەكردنێك كە هاوشێوەی قسەكردنی مرۆڤە، كە تێیدا جگە لە بەكارهێنانی زانستی سروشتی، زیرەكی دەستكرد لە حاڵەتەكانی گرفتەكانی زانینیشدا بەكاردەهێنرێت. خزمەتەكانی ئەم پرۆژەیە بریتین لە: گەشە پێدانی زمانی كوردی لە دنیای كۆمپیوتەردا و یارمەتیی خاوەن پێداویستی تایبەت (بەتایبەت ئەم تەكنۆلۆژییە سودێكی زۆری دەبێت بۆ ئەو كەسانەی كە كێشەی بینینیان هەیە یاخود نابینان یان بۆ ئەو كەسانەی كە كێشەی خوێندنەوەیان هەیە. ( زیاتر بخوێنەرەوە )

تاقیکردنەوە

نمونە : بەڵام ئەمەیان پێویستی بە یارمەتی ئێوەش هەیە، هەموتان بەژداربن: سوپاس بۆ هاوکاریکردنتان ئەم تێبینیانە بۆ ئەوەیە ماندوبوونی هیچ لایەک بەهەدەر نەڕوا


Automatic Speech Recognition (ASR)

گۆڕینی دەنگ بۆ دەق

مەبەست لە ئەنجامدانی ئەم پرۆژەیە، توێژینەوە و پەرەدانە لە بواری داڕشتن و جێبەجێ کردنی سیستەمێکی ناسینەوەی ئۆتۆماتیکی ئاخاوتن (Automatic Speech Recognition) بۆ زمانی کوردی ناوەڕاست (CKB) کە سەرەکیترین دەرەنجامەکانی سیستەمێکی تایپی ئاخاوتن و دەنگە بۆ ئەم زمانە. بە داڕشتنی ئەم سیستەمانە، بەکارهێنەران دەتوانن قسە بکەن و سیستەمەکە بە شێوەی ئۆتۆماتیک تایپی بکات.
لەگەڵ زیادبوونی بەردەوامی بەکارهێنانی کۆمپیوتەرەکان لە بوارەکانی تاکەکەسی و ئیداریدا، بەکارهێنانی تایپی کۆمپیوتەری لە پێدانی زانیاری و بەرهەمهێنانی بەڵگەنامەی ئەلیکترۆنیکی بووەتە باسێکی هەنووکەیی. بەڵام یەکێک لە سەرەکیترین کێشەکانی بەکارهێنەران، نەبوونی شارەزاییە لە تایپ کردندا.
تەمەنی ئەم تەکنۆلۆژییانە دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی ٧٠ ساڵ لەمەوبەر و تا ئێستا بۆ زمانە جیاجیاکان وەک ئینگلیزی و عەرەبی و فارسی خراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە و ئەمڕۆ لە زۆربەی بەکاربەرییەکانی تایپی دەقدا، کەڵکی لێ وەردەگیرێت. بەڵام تاکوو ئێستا بۆ زمانی کوردی جێبەجێ نەکرابوو ( زیاتر بخوێنەرەوە )

تیم

تیمی ئێمە گرووپێکی توێژینەوەییە کە لە لایەن مامۆستایان و خوێندکارانی کوردەوە دامەزراوە و لە بواری پەرداوتنی کۆمپیووتەریی زمانی کوردی چالاکی دەکات، زمانی کوردی یەکێک لەو زمانانەیە کە سەرچاوەی کەمی لە بواری زمانناسی و بە تایبەت زمانناسیی کۆمپیوتەریدا ھەیە، ئەم گرووپە ھەوڵ دەدات سەرچاوە و ئامێر بۆ پەرداوتنی کۆمپیووتەریی زمانی کوردی دابین بکات، بۆ ئەو مەبەستانەی باس کران، چالاکییەکانی گرووپەکە جۆربەجۆرن کە بەشێکیان لەم خاڵانەی خوارەوەدا دەبینرێن:
1-کردنی دەق بە ئاخاوتنی کوردی Text-to-Speech(TTS): ئەرکی ئەم سیستمە خوێندنەوەی هەر جۆرە دەقێکی زمانی کوردییە.
2- ناسینەوەی قسەکردنی ئۆتۆماتیکی Automatic Speech Recognition (ASR) : تەکنەلۆژیایەکە کە ئاخاوتنی مرۆڤ دەگۆڕێت بۆ دەق.

دکتۆر هادی وەیسی

سەرپەرشتیاری ئاسۆ سۆفت

دکتۆرای ئەندایاری کۆمپیوتەر و مامۆستای زانکۆ.

دکتۆر هاوڕێ حوسەینی

دامەزرێنەر

دکتۆرای زانستی کۆمپیوتەر لە زانکۆی Ryersonیکەنەدا

محەممەدئەمینی

دامەزرێنەر

خوێندکاری دکتۆرای زانستی کۆمپیوتەر لە زانکۆی Avignonیفەرەنسا

ئاسۆمەحموودی

بەشدار

ماستەری زمانناسیی کۆمپیوتەریی لە زانکۆی تاران

وریا فەتحی

بەشدار

خوێندکاری دکتۆرای زانستی کۆمپیوتەر لە زانکۆی تاران

فەرهاد ڕەحیمی

بەشدار

خوێندکاری دکتۆرای زانستی کۆمپیوتەر

عبداالهادی ڕوراندزی

بەشدار

ماستەری زانستی کۆمپیوتەر لە زانکۆی سۆران .

سابات ساڵح

بەشدار

ماستەری زانستی کۆمپیوتەر لە زانکۆی سۆران

مرتضی ناصر زاده

بەشدار

ماستەری زانستی کۆمپیوتەر

ئارش امانی

بەشدار

ماستەری زانستی کۆمپیوتەر

کوژین اولا

بەشدار

ماستەری زانستی کۆمپیوتەر لە زانکۆی سۆران .


تیمی ئامادەکردن دێتا

مزگین مهدی سلێمان

بەشدار

زانکۆی سۆران ، زانستی کۆمپیوتەر

هانە هادی حسن

بەشدار

زانکۆی ئازاد ئیسلامی ماستەر ئەندازیاری کارەبا و گەیاندن کۆمپیوتەر

ساکار حمەسعید

بەشدار

خوێندکاری ئەندازیاری پرۆگرامسازی لە زانکۆی کۆیە

بوشرا فەتاح زرار

بەشدار

زانکۆی سۆران زانستی کۆمپیوتەر